١٨ كوردی ئێزدی ڕزگاركران
(حوسێن قایدی) به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له شاری دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه توانیمان 18 ڕفێنراوی كوردانی ئێزدی له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار بكه‌ین؛ 8یان ئافره‌ت و كچن و، باقییەکەیان منداڵن؛ خه‌ڵكی گوندی كۆچۆ و، خانسۆر و 'تلقه‌سپ'ـن."
(قایدی)گوتیشی: " ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كراون، گه‌یشتووەته 2160 كه‌س؛ پێشبینی ده‌كه‌ین تا نزیكه‌ی 3هه‌زار كه‌سی تریش دیلی ده‌ستی تیرۆریستان بن؛ هەتا گشت ئەو كه‌سوكارانەی خۆمان له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار نەکەین، واز ناهێنین."
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له شاری دهۆك گوتیشی:"تا ئێستا تاكه لایه‌ن كه یارمه‌تی ئێمه ده‌دات له نووسینگه‌ی ڕفێنراوان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كچ و ژن و منداڵانه‌ی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدانە، هەر نووسینگه‌کەی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌ت (نێچیرڤان بارزانی)ـیه کە به‌رده‌وام یارمه‌تیمان ده‌دات؛ زۆر لایه‌ن هه‌یه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ڵێن ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی تر بە کردەوە هیچی نه‌كردووه.
