"له كۆتاییدا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بگه‌ینه رێككه‌وتنێك"
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێری پایته‌خت حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی بۆ سازان له سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له نێوان (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) به‌ڕێوه‌چوو.
له باره‌ی ته‌وه‌ر و گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، مه‌حمود محه‌ممه‌د ئه‌ندامی شاندی پارتی وتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و پێشنیازانه‌ی پێشتر درابووه لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
ئاماژه‌یدا، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تاوه‌كوو نیوه‌ڕۆی خایاند، دواتر هه‌ر چوار لایه‌ن (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) وایان به‌باشزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵی بكه‌ن، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ته‌وه‌ری دووه‌می گفتوگۆی پێنجقۆڵی ده‌ستی پێكرده‌وه كه په‌یوه‌ست بوو به‌میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مڕۆ له نێوان لایه‌نه‌كاندا له‌یه‌كگه‌یشتن هه‌بوو، وێڕای ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕاشكاوانه راوبۆچوونه‌كان ئاڕاسته‌ی یه‌كدی كران.
له باره‌ی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێنجشه‌ممه، مه‌حمود محه‌ممه‌د ده‌ڵێت: شاندی چوارلایه‌نه سیاسییه‌كه بهباشیانزانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی را و بڕیاری سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌كانیان.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی شاندی پارتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ی به‌فاكته‌رێكی باشزانی بۆ هێنانی رای سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه.
له وه‌ڵامی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌نه سازان ئایا بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دوا رێگه‌چاره ده‌بێت، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و شاندی دانووستانكار مه‌حمود محه‌ممه‌د وتی: بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له كۆتاییدا ده‌بیت له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ك بگه‌ینه رێككه‌وتن.
