رێبەری ئەلقاعیدە رەخنە لە ئەبوبکر بەغدادی دەگریت

رێبەری ئەلقاعیدە رەخنە لە ئەبوبکر بەغدادی دەگریت
"ئەیمەن ئەلزەواهێری" رێبەری گروپی ئەلقاعیدە لە پەیامیکی دەنگیدا بە توندی رەخنەی لە "ئەبوبکر بەغدادی"ی خەلیفەی داعش گرتووە و وەکو "ئاژاوەگێر" ناوزەدی کردووە و گوتویەتی ئەو کەسە شایستەی "خەلافەت" نییە.


بە پێی هەواڵی "سی ئێن ئێن"، لە پەیامێکی دەنگی کە لە لایەن ناوەندی "SITE" بڵاو کراوەتەوە، "ئەلزەواهێری" گوتویەتی: "ئێمە ئەبوبکر ئەلبەغدادی وەکو کەسێکی شایستەی خەلافەت نازانین".

"ئەلزەواهێڕی" لە ریگای رەخنەگرتن لەو بابەتەی کە "ئەلبەغدادی" لە رێگای پاڵپشتی کەسانی نەناسراو خۆی وەکو خەلیفە دەستنیشان کردووە، هەروەها جەختیشی کردۆتەوە: "ئەو، ئەو شتەی کە وەکو حکومەتی ئیسلامی ناوی لێ دەبات لە سەر بنەمای زۆر، هێرشی خۆکوژی و ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوەکان بنیادی ناوە لە جیاتی هاندانی خەلک و ئازادی پێدان بە خەڵک بۆ بڕیاردان".

ئەو وتانەی رێبەری ئەلقاعیدە لە کاتێکدایە کە لە ساڵانی رابردوو بەشی عێراقی گروپی ئەلقاعیدەش بە ئەنجامدانی کردەوەی خۆکوژی و تەقینەوە لە عێراق سەرقاڵ بووە و تەنانەت ئەو گروپە لە ئەفغانستانیش لە سەر ئەو کردارە بەردەوامە.

رێبەری ئەلقاعیدە لەو تۆمارە دەنگیەدا گوتویەتی: "ئەو کاتەی کە غەزە لە رێگای بۆمبەکانی ئیسرائیلی دەسوتا، ئەبوبکر ئەلبەغدادی تەنانەت بە یەک وشەش پاڵپشتی لەوان نەکرد. ئەو، هەموو توانای خۆی خستە گەر بۆ هاندانی موجاهیدەکان بە مەبەستی پابەند کردنیان بە خۆی، بۆ ئەوەی دواتر بە بێ وەرگرتنی رای ئەوان ناوی خەلیفە لە سەر خۆی دابنێت".

شایەنی باسە، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر گروپی داعش بە توندی رەخنەی لە "ئەلزەواهێری" گرتبوو و بە "لادانی لە سیاسەتی جیهادی" و "دروست کردنی لێکتران لە ناو شەڕکەران و موجاهیدەکان" تۆمەتباری کردبوو. ئەو گروپە تەنانەت داواکاری "ئەلزەواهێری" بۆ پاشەکشە کردن لە سوریای پشتگوێ خستەوە.

داعش لە رابردوو بەشیک لە ئەلقاعیدە بووە، بەڵام دواتر لە دوو ساڵی رابردوو خاوەن ریکخستنی جیاوازە. ئێستا لە سوریا، بەرەی نۆسرە بوونی هەیە کە بەشێک لە ئەلقاعیدەیە و بە شەڕ لەگەڵ داعش سەرقاڵە.

Top