لە ناوەران مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كرێن
“موقه‌ده‌م ئاوده‌ل ئیبراهیم” یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی لیوای (7) ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هه‌ینی (11-9-2015)فرۆکه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کی چه‌كدارانی داعشیان له‌میحوه‌ری ناوه‌ران بۆردومانکرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی ئه‌وه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت كه چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه به‌نیازی جموجۆڵن”.
ناوبراو گوتیشی: “تاوه‌كو له‌ئێواره‌وه تاوه‌كو ئێستا فرۆکه‌کان به ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌سوورێنه له سنوری هه‌ردوو مئحوه‌ری ناوه‌ران و باشیک ، هیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی داعش توانای هێرشكردنیان نه‌ماوه”.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی داعش له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مشه‌و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه گوتی: “به‌پێی ئه‌و زاینارییانه‌ی ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه كوژراو و بریندارێكی زۆریان هه‌یه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاماری ته‌واومان له‌به‌رده‌ست نییه.”
بانسیوز
