ثێشمه‌رگه‌ 9 گوندی ئازاد كردوون.. كاكه‌حه‌مه‌ بریندار بووه‌

ثێشمه‌رگه‌ 9 گوندی ئازاد كردوون.. كاكه‌حه‌مه‌ بریندار بووه‌
بەرپرسی ئاساییشی داقووق ئاشکرای کرد، بەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێکی فراوانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری داقووق دەست پێکرد و، تا ئێستا توانراوە 9 گوند ئازاد بکرێن و 10 داعشیش كوژراون. هه‌ر له‌و هێرشه‌دا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوه‌وه‌، فەرماندەی پێشمەرگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركووك(محەممەد حاجی مەحموود) لە باشووری بریندار بوو.
(محەممەد حاجی مەحموود) سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و كه‌ هاوكات فەرماندەی میحوه‌ری كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمەرگەیه‌، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی پێشمەرگە لە گوندی ئەلبو محەممەدی سنووری قەزای داقووق لە باشووری كەركووك، لەگەڵ 7 پێشمەرگەی دیكە بریندار بوو.
بەرپرسی ئاسایشی داقووق مقدم (پۆڵا ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: پێشتر پلانێکی تۆکمە دانرابوو بۆ ئەوەی 10گوند لەدەست تیرۆریستانی داعش ئازادبكرێت و بەیانی ئەمڕۆ سه‌عات شەش ھێرشکردن دەستی پێکرد و تا ئێستا توانراوە نۆ گوند ئازادبکرێت و لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە لەپێشڕەویدایە بۆ ئازادکرنی گوندەکەی دیکەش.
مقەدەم (پۆڵا ئەحمەد) گوتیشی، لەو ھێرشەی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر داعش ئەوان توانای بەرگرییان نەبووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش 10تیرۆریست کوژراون.
گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لەو گوندانەدا بۆمبێکی زۆریان داناوه‌.
Top