یەکێتى و گۆران و پارتى کۆدەبنەوە
نزار مەحموود باژێڕوانى مەکۆى گۆران لە هەڵەبجە بە خەندانى راگەیاند، بریارە سبەینێ 9/9/2015 وەفدى هاوبەشى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزووتنەوەى گۆران لە گەڵ وەفدى پارتى، لە لقى 12 پارتى دیموکراتى کوردستان کۆببنەوە.
وتیشى کۆبونەوەکە بۆ پێشکش کردنى پاکێجى نێوان یەکێتى نیشتیمانى و بززتنەوەى گۆرانە، کە پێشتر کۆبوونەتەوە ئەو پاکێچەش ئاراستەى پارتى دیموکراتى کوردستانى دەکەن و گفتووگۆى لەسەر ئەکەن.
لە چەند رۆژى رابردوو هەردوو لایەنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزووتنەوەى گۆران لەگەڵ هەر یەکە لە کۆمەڵى ئیسلامى و یەکگرتووى ئیسلامى کۆبوونەوە.
