پێشمه‌رگه هێرشێكى داعشی له شنگال تێك‌شكاند و 10 تیرۆریست كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى شنگال ئاشكرایكرد، تیرۆرستانى داعش هه‌وڵیاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزى پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زۆر به باشى لێیان هاتنه ده‌ست و به توندى هێرشه‌كه‌یان تێكشاندن و هه‌روه‌ها توانیانه له میانى شه‌ڕ و پێكدادانێك 10 له‌و تیرۆرستانه بكوژن و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بكه‌ن، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له رووى مادى و سه‌ربازیشه‌وه، زیانى زۆریان به‌و تیرۆرستانه‌ى داعش گه‌یاندوون.
