فڕۆکە جەنگییەکان چەکدارانی داعش لە حەردان بۆردوومان دەکەن

 فڕۆکە جەنگییەکان چەکدارانی داعش لە حەردان بۆردوومان دەکەن
سەرچاوەیەکی پێشمەرگە راگەیاند، کە رۆژی سێشمەممە 8-9-2015 لە بەرەبەیانەوە تاوەکو ئێستا فرۆکە جەنگییەکان 8 جار بە خەستی بنکەکانی داعشیان لە چوارڕێیانی حەردان لە رۆژئاوای موسڵ و نزیک شنگال بۆردوومانکردووە.

سەرچاوەکەی پێشمەرگە گوتی: ئێستاش فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە".

لە مانگی ئابی ساڵی پارەوە، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رۆژانە بنکەکانی داعش لە عێراق و سووریا و باشووری کوردستان بۆردوومان دەکەن.










رووداو
Top