هیلاری کلینتۆن: پێویست بە داوای لێبوردن ناکات بۆ بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتیی خۆم
ناوبراو دوێنێ دووشەمە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشهیتد پرێس رایگەیاند، کە پێویست بە داوای لێبوردن ناکات بۆ بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتیی خۆی لەکاتی کارکردنیدا وەک وەزیری دەرەوە، چونکە ئەوەی کردوویەتی رێگەپێدراوبووە.
کلینتۆن ئەو وتوێژە بەردەوامانەی لەبارەی بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتیی خۆی لە جێی ئیمەیلی فەرمیی وەزارەت ئەنجامدەدرێت بە "ژاوەژاوێکی سیاسی" ناودەبات و رایگەیاند، کە ئەو کارە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و پەیامەکەی نەبووە.
بەبڕوای کلینتۆن، لەنێوان بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتی و ئەنجامدانی کارێکی دیکەی سەربەخۆدا، بژاردەی یەکەم باشترینە.
لە مانگی ئازاری رابردوودا، بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتیی خۆی لەجێی ئیمەیلەکەی وەزارەتی دەرەوە و بە پێچەوانەوە، ناڕەزاییەکی زۆری لەلای هاوڵاتیان و رکابەرەکانیدا دروستکرد، لەئێستادا کاندیدە کۆمارییەکان بەم هۆیەوە ناوبراو بە ناشەفاف لە کارەکانیدا تۆمەتبار دەکەن.
باسنیوز
