گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان :هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ فراكسیۆنی پارتیدا ناكرێت

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان :هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ فراكسیۆنی پارتیدا ناكرێت
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی بۆ گۆڕانكاری له‌ فراكسیۆنی پارتیدا نه‌دراوه‌ و ئەوەش بڵاوکراوەتەوە تەنها دەنگۆییە.

محه‌مه‌د عه‌لی یاسین گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌، كه‌ باس له‌ گۆڕانكاری له‌ فراكسیۆنه‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن”.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە بارەی گۆڕینی سەرۆک فراکسیۆنی پارتی گوتیشی” ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە ئۆمێد خۆشناو هە لە پۆستەکەی خۆی دەمێنێتەوە”.

محه‌مه‌د عه‌لی یاسین گوتیشی: ئەگەر مەکتەبی سیاسی پارتی هەر بڕیارێک بدات بۆ گۆرانکاری لە فراکسیۆن دا ئەوا ئێمە پێوەی پابەند دەبین”.

لەبارەی خراپ و باشی پەرلەمانتار گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی ” تا ئێستە هیچ پێوەرێک نییە تا خراپ و باشی پەرلەمانتار دیاری بکات.

فراکسیۆنی پارتی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان خاوەنی38پەرلەمانتارە.









باسنیوز
Top