تایبەتمەندیی شۆڕش ئەو ئازادییەیە كە نەتوانراوە پێشتر بیری لێ بكرێتەوە و نوێگەرییە لە تێگەیشتن لەو ساتە جیاوازەی هاتۆتە ئاراوە
ئەلیخاندرۆ ڤێلاسكۆ هەروەها گوتی: سەربەخۆیی لە ژێر بنەما گەردوونی و روون و دژەپادشایی و دژە ئەرستۆكراتییەكانی یەكسانی بدەیت، كاتێك ئەوەی لە دژی رەخنە دەگریت، زەریایەك دوورە لێتەوە. یەكێكی تر ئەوەیە كە داوای كۆتایی هێنان بە پادشایی بكەیت، ڕێك لە بەردەم تەلاری پادشادا. هەروەها لەبەر ئەوەش بوو كە پاشای ئینگلیز جۆرج تەواو لووتبەرز و خاو دەركەوت لە بارەی ئەگەری ئەوەی كە كۆلۆنیالنشینە سپی پێستە ئەمریكییەكان سەركەوتنیان بەدەستهێنابێ، بە زۆریش لەبەر بەهێزیی سوپای زەمینی و ئاوی بەریتانیا لەو كاتەدا و پاشانیش بە دڵنیایەوە لەبەر ئەوەی پێشینەیان نەبوو، بۆیە بە ڕاستی نەیتوانی ئەگەرەكە بێنێتە بەرچاو. ئەمەش واتە لە راستیدا سەرەتا بە توندی و زۆردارانە وەڵامی داواكارییە كەمەكانی كۆلۆنیالنشینە سپی پێستەكان بۆ نوێنەرایەتی لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا دایەوە.
شايانى باسه ڤێلاسكۆ هەروەها گوتی: شۆڕش بۆ ئەوەی بەڕاستی شۆڕش بێت، دەبێت كراوە بێت بۆ زۆر بۆچوونی جیاواز و دژبەیەك لە پاش شۆڕش لە داهاتوودا. هەمیشە ئەو دژبەیەكانە دێتە پێشەوە بەتایبەتی ئەگەر بەسترابن بە كێبەركێ لە پێناو سەرچاوەكاندا. بۆیە بەلانی كەمەوە ئەگەر مێژوو وەك ڕێبەر سەیر كەین، ئەوە نییە «ئاخۆ» زەمینەیەكی نوێ هەیە بۆ شۆڕش، بەڵكو «كەی» ئەم زەمینەیە دەبێت، لەبەرئەوەی هەموو شۆڕشەكان واتە چەوساندنەوەی ئەوانەی كە یان لێدەدرێن بۆ ئەوەی ئیمتیازاتەكانیان لەدەست بچێت كە پێشتر بوویانە، یان ئەوانەی كە لەگەڵ بۆچوونی دەركەوتووی بەهەژموونی شۆڕشدا هاوڕا نین. لێرەشەوە پرسیارەكە بە شێوەیەك دەمانبات بۆ: گرووپێك ئازادی لێ زەوتكراوە و چەوسێندراوەتەوە، بەدڵنیایەوە، هەلومەرج ئامادە دەكات بۆ شۆڕش.
ئەلیخاندرۆ لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: بە ڕادەیەك لیبڕاڵ دیموكراسی زیاتر و زیاتر وەك پاشكۆی سیاسی بەرژەوەندییە سەرمایەكانی كە زیاتر لە هەموو شتێك جەختی لێكراوەتەوە دەبینین، نەك وەك سیستەمی نوێنەرایەتی حكومەت كە تیایدا خەڵك بە یەكسانی ئامادەن و دەبیندرێن، بۆیە بەدڵنیایەوە پاشەكشەی زیاتر دەبینین بەنسبەت ئەوانەی كە بە شێوەیەكی دامەزراوەیی شوێنێكیان نییە گوزارشت لە سكاڵاكانیانی تێدا بكەن، واتە لە ڕێی كەناڵە دامەزراوەكانی لیبڕاڵ دیموكراسییەوە. توێژینەوەیەكی نوێ لە زانكۆی پرینستۆن دەریدەخات كە وڵاتە یەكگرتووەكان لە ئەمڕۆدا هەموو پێوانەكانی ئۆلیگارشی تێدایە و چیتر ناتوانرێت وەك دیموكراسی حیساب بكرێت، لەگەڵ بوونی ئاستێك لە نایەكسانی كە نزیك بووەتەوە لە وەی پێی دەوترێت جیهانی تازەپێگەیشتوو، هیچ نیشانەیەكی وەستانیش بەدیناكرێت. لەم كەشەدا بەدڵنیایەوە خەڵك پرسیاری ئەوە دەكات ئاخۆ ئەو دەوڵەتە دیموكراسییانەی لە سایەیدا دەژین هیچ شتێكی لەو جۆرەی هەیە، یان بە شێوەیەك گەندەڵ بوون، كە پێویست بە بناغەی تر دەكات، ئەم بناغە نوێیەش بەدڵنیایەوە ئەوەیە كە پێی دەڵێین: شۆڕش.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1041)
