کێشەی شەوی ڕابردوو چارە کرا.. کارەبا ئاسایی بووەتەوە

کێشەی شەوی ڕابردوو چارە کرا.. کارەبا ئاسایی بووەتەوە
شەوی رابردوو کارەبای زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کوژایەوە و، تادرەنگانی شەویش بەردەوام بوو، بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستانیش لەمبارەیەوە دەڵێت، کێشەکە کاتی بوو و لەئێستادا چارە کراوە و پێدانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.

(ئومێد محەممەد) بەرێوبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە رایگەیاند: "شەوی رابردوو بەھۆی باوباران و، هەروەها کارگەیەکیش لە شاری ھەولێر جەمەلۆنی خستبووە سەر ھێڵی گشتی، بۆیە کارەبای زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کوژایەوە و تاوەکو درەنگانی شەویش بەردەوام بوو، بەڵام دواتر تیمەکانمان چاکیان کردەوە و لەئێستادا کێشەکە کۆتایی ھاتووە.

(محەممەد) گوتیشی: "ئەوکێشەیە کاتی بووە و پێدانی کارەبا بەپێی ئەوخشتەی بۆ ئەم مانگە دانراوە کە رۆژانە٢١سەعات دەبێت، بەردەوام دەبێت و گۆرانکاری بەسەردا نایەت.
Top