له هێرشێكى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌دا له ناوچه‌ى جۆله‌مێرگ 15 سه‌ربازی توركیا كوژران
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، هێرشه‌كه بریتى بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ی مین كه پێشتر له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌و ناوچه‌یه دانرابوو، دواتر له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی دوو ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان به كۆنترۆڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه كه به هۆیه‌وه 15 سه‌ربازى تورك كوژران.
هاوكات هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، یاریگاى یارى تۆپى پێى نێوان هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى و هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌نداى به‌جێهێشت و به په‌له گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره و سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئاسایشى كرد.
هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، كه‌مێك دوای رووداوه‌كه له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانه‌وه پێیان گه‌یشتووه، زۆر نیگه‌رانى كردوون و به‌ڵێنى دا، تۆڵه‌ى كوشتنى ئه‌و 15 سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بكاته‌وه .
