مه‌حمود عوسمان: پێویسته لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌رپرسیارێتی بكه‌ن
له هه‌مبه‌ر دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پێنج قۆڵی، مه‌حمود عوسمان كه‌سایه‌تی سیاسیی كورد له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه باشتره له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بێ ئه‌نجام یان گه‌یشتنه بنبه‌ست.
هه‌روه‌ها پێیوایه دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی ده‌فه‌تی زیاتر به لایه‌نه‌كان ده‌دات بۆ گفتوگۆكردنی نێوخۆیی و كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی، سێ قۆڵی و خۆماده‌كردن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه رێككه‌وتن له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا، مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان هه‌ندێك نه‌رمی بنوێنن و خواستیان له‌سه‌ر رێككه‌وتن بێت و له هه‌ندێك له داواكارییه‌كانی بۆ یه‌كدی سازش بكه‌ن ئه‌وا گه‌یشتنه رێككه‌وتن ئاسان ده‌بێت.
رای وایه كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو باشتر ده‌بێت.
له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی و كاریگه‌ری وڵاتانی هه‌رێمی له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌ده‌خولی ده‌ره‌كی نیم له‌م پرسه‌دا و پرسه ناوخۆییه‌كاندا، چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیی و ئه‌جێندای خۆیان هه‌یه له ده‌ستێوه‌ردانه‌كاندا.
زیاتر ئاماژه‌یدا، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و رێگه به‌ته‌ده‌خولی ده‌ره‌كی نه‌ده‌ن له‌م پرسه‌دا، وتی: هه‌رچه‌نده تاوه‌كوو ئێستا بۆچوونی وڵاته‌كان له‌م كاته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری كوردستاندایه نه‌ك گۆڕانكاری.
له باره‌ی گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتدا، مه‌حمود عوسمان بۆچوونی خۆی دركاند و وتی: گۆڕانكاری پێویسته به‌ڵام له ئێستادا سه‌قامگیری پێویست تره و ده‌كرێت له داهاتوودا گۆڕانكارییه‌كان بكرێن.
بڕیاربوو دوێنێ یه‌كشه‌ممه، حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخراو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " له‌سه‌ر داواكاری نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (6/9/2015)دوابخرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، له رۆژی یه‌كشه‌ممه (13/9/2015) له هه‌مان كات و شوێنیدیاریكراو ئه‌نجام بدرێت ".
