روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی هۆکارەکانی پچڕانی کارەبا لە شەوی رابردوو
شەوی رابردوو 6/7ـی ئەیلول، کەشوهەوای زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان تۆز و خۆڵ بوو و بایێکی بەهێزی دەهات، دواتر کارەبای نیشتیمانی نەما.
لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، کە باوبۆران و رەشەبا، زیانی بە هێڵەکانی تۆڕی 132 کەیڤی گەیاند و گرفتی تەکنیکی لە وێستگەکانی دابەشکردندا دروستکرد.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ چاکسازیی بەردەوام تۆڕەکانی کارەباو وێستگەکانی گۆڕینی کارەبا، هۆکاری سەرەکییە لەوەی بەرگەی باوبۆران ناگرن و تێکدەچن.
وەزارەت لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، کە هەمان لە ماوەی چەنسد سەعاتێکدا گرفتەکە چارەسەر دەکەن و کارەبا دەدەنەوە هاووڵاتییان.
باسنیوز
