ڤیان ده‌خیل: جگه له حكوومه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق بۆ كوردانی ئێزدی شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه
ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هات، له بۆشایی سوپای عێراق و گه‌مارۆی داعش بوو، (ڤیان ده‌خیل) ئافره‌تى ناسراوى نێو كوردانى ئیزدى و په‌رله‌مانتارى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "له سه‌ره‌تاى هاتنى تیرۆریستانى داعشه‌وه بۆ ناوچه‌كه، زۆر كاره‌سات به‌سه‌ر كورداندا هات، له یه‌ك دوو رۆژى یه‌كه‌مدا 1700 كه‌س كوژران، دواتریش تیرۆریستانههڵمهتی ڕفاندنیان به‌رپا كرد، به‌گوێره‌ی ئامارى به‌رده‌ست، (5828) كه‌س شوێنبزرن و رفێنران، له‌و ژماره‌یه‌یش (3200)یان ئافره‌تن، ئه‌وانى دیكه‌یش منداڵ و پیاون، له هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه (2120) كه‌س تا ئێستا رزگار كراون، بۆ ئازادكردنى ئه‌وانى تریش هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین؛ له راستیدا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى عێراقه‌وه هه‌وڵێكى وا نادرێت باوه‌ڕپێكراو بێ، ئهوانهىشی تا ئه‌م ساته رزگار كراون هه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه كه خه‌مێكی لێ خواردوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (ڤیان ده‌خیل): "(12 ) گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له سنوورى شنگال ئه‌و ناوچانه‌ى له تیرۆریستانى داعش پاك كراونه‌ته‌وه، دۆزراونه‌ته‌وه و پێشبینیى زیاتریش ده‌كه‌ین له سنوورى له شنگال گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی زیاتریش هه‌بن، چونكه كاره‌ساته‌كه له‌ودیوى چیاى شنگال بوو.''
(ده‌خیل) له‌باره‌ى هاوكارهكانیشهوه بۆ ئاواره‌كان گوتى: "هه‌موو ئه‌و هاوكاریانه‌ى ده‌كرێن یان رێكخراوه‌كانن یاخود حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، كه سه‌رباری قه‌یرانه داراییه‌كه‌ى درێخیی نه‌كردووه، هه‌ڵبه‌ته حكوومه‌تى عێراق ماوه‌یه‌ك بڕێكی كه‌می به ناوى هاوكاریى ملیۆنى بۆ هه‌ندێ خێزانی ئاواره‌بوو ڕه‌وانه كرد، به‌ڵام له راستیدا نیوه‌ى وه‌ریانگرت و نیوه‌یشی پشتگوێ خست، دواتر گۆڕییان به كارتى زیره‌ك، دیسان له‌مه‌شیاندا هه‌ندێك وه‌ریانگرت و هه‌ندێكیش وه‌ریاننه‌گرت، بیانۆشیان نه‌بوونى دۆكیۆمێنت بوو! ئاخر من ده‌پرسم، ئه‌وه‌ى له ترسی كوشتوبڕی تیرۆریستان له وه‌ها بارودۆخێكدا هه‌ڵاتووه، ئه‌وه‌ى بیر ده‌مێنێت ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ خۆى بێنێ!.
