وه‌زاره‌تی دارایی: بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانمان بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه ناردووه.. فه‌رهاد ئه‌ترووشی: 6 ملیار دینارمان وه‌رگرتووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی (مینا سامی ئاوه‌كه‌ڵه‌یی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند كه بودجه‌ی په‌ره‌پێدان به بڕی 9ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی سلیمانی كراوه، (سه‌رحان سلێڤانه‌یی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و بودجه‌یه بۆ سلێمانی بێ و هه‌ولێر و دهۆكی لێ بێبه‌ش بكرێ، ئه‌وا پێویسته سلێمانییش گلی نەداوتەوە؛ دوای ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ: "بوودجەی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان کە ئەمساڵ حكوومه‌تی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان تەرخانی کردووە تەنها بڕی 44ملیار‌و135ملێۆن دینار هاتووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی ناوه‌ند، ژماره (13606) له ڕێكه‌وتی 15/7/201ـدا. له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌پێی نووسراوی وه‌زاره‌تمان ژماره (15467) له ڕێكه‌وتی 17/8/2015 بڕی 8ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر و 9ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و 6ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆك نێردراوه".
سه‌باره‌ت به پارێزگای دهۆك، (فه‌رهاد ئه‌ترووشى) پارێزگاری دهۆك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارى تەرخانکرانی 6ملیار دینار گه‌یشتووه‌ته لاى ئیمه‌ش، ڕێكاره‌كان به كۆتا هاتوون و بڕیارى تەرخانکردنەکەیشم داوه."
(ئه‌تروشی) نایشارێته‌وه كه كێشه‌یان له‌و بڕه‌پاره هه‌بووه وه‌ك نه‌بوونی پاره‌ی نەخت؛ واته پاره‌ی نەختیان به ته‌واوی به‌رده‌ست نه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكیشیان پێ گه‌یشتبوو.
(ئه‌ترووشی) ده‌ڵێ، ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌ده‌ینه ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ڕاگیراون و، ته‌واوكردنیان زۆر پێویسته و له‌سه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدان بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پاره به به‌ڵێنده‌ران ده‌ده‌ین.
پارێزگارى دهۆك گوتیشى، دوای نه‌مانی كێشه له پاره‌ی نەخت، ئه‌و پاره‌ى خۆمان به شێوه‌یه‌ك دابه‌ش كرد بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه زۆر گرینگن وه‌كو ڕێگاوبان.
به‌ڵام هه‌رچی جێگری پارێزگاری هه‌ولێره(تایه‌ر عه‌بدوڵڵا)یه پێشتر پێیڕاگه‌یاندین، به‌غدا نه‌ك بوودجه‌ی په‌ره‌پێدان، له بوودجه‌ی گشتییش هیچی ڕه‌وانه نه‌كردووه.
