ئه‌لبانیا وه‌كو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى كه ئه‌ندامێكى بانگهێشتكراوى كۆنگرهكهیه و له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌فه‌رى ئه‌و وڵاته‌ى كردوه گووتى :
دڵخۆشم بەوەی لەكۆنگرەی نێودەوڵەتی رێكخراوی(سانت ئیجیدیۆ)كە لەشاری تیرانای پایتەختی ئەلبانیا بەرێوەدەچێ و نوێنەرانی 56 دەوڵەت تێیدا بەشدارن”كوردستان وەكو دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ كراوە و لەباجەكانمان(كوردستان)نوسراوە، لەكاتێكدا نوێنەری سەرجەم مەزهەب و پێكهاتە ئاینیەكانی عیراق لەم كۆنگرەیەدا بەشدارن و لەباجەكانیان(عیراق)نوسراوە”.
بڕیارە ئه‌مڕۆ یەکشەممە (6/9/2015) كۆنگرەی نێودەوڵەتی رێكخراوی(سانت ئیجیدیۆ)، به‌ناوى (نوێژ لەپێناوی ئاشتی) لە (تیرانا)ی پایتەختى ئه‌لبانیا دەستپێبكات.
باس‌نیوز
