روونكردنەوەی فؤاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەربارەی دواخستنی كۆبوونەوەكان
له‌سه‌ر داواكاری نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و دوابه‌دوای ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (6/9/2015)دوابخرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو،و له رۆژی یه‌كشه‌ممه (13/9/2015) له هه‌مان كات و شوێنی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت .
مه‌به‌ست له دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كان پێویستیان به‌كاتی زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی و هاوبه‌ش له‌گه‌ل یه‌كتر به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گهڵالهكردنی كۆمه‌لێك پێشنیار له‌و ماوه‌یه‌دا و ئاماده‌كردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
هه‌روه‌ها فؤاد حسێن رایگه‌یاند، هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویهكلاییكهرهوه بێت و خه‌لكی كوردستان شاد بكرێن به هه‌لوێستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان.
فؤاد حسین
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
5/9/2015
