لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە باوكی ئایلان كرد

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە باوكی ئایلان كرد
(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 4/9/2015، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (عەبدوڵڵا كوردی)، باوكی (ئایلان)ـی جوانەمەرگ، كە دیمەنی مەرگە كارەساتاوییەكەی جیهانی هەژاند، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە و كەسوكاری كرد و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هاوسۆزی و هاودەردیی خۆی بۆ لەدەستدانی هەردوو منداڵەكەی (ئایلان و غالب) و هاوسەرەكەی (ڕەیحان شتۆ)، هیوای خواست خوای گەورە دڵنەوایی و سەبووری بداتەوە.
هەروەها هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و كەسوكاری هەموو كۆچبەرانەی ڕۆژاوای كوردستان دەربڕی، كە لە ڕێگەی كۆچبەریدا گیانیان لە دەست داوە.
لە بەرانبەردا باوكی (ئایلان)ـی جوانەمەرگ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە و هاوبەشیی (نێچیرڤان بارزانی) لە خەم و بەشداریكردنی لە پرسەكەیاندا دەربڕی و گوتی: "هاوبەشی و بەشداریتان لە خەم و پرسەكەماندا، مایەی دڵنەوایی و سەبوورییەكی گەورەیە بۆ خۆم و خانەوادەكەم". هەروەها دووبارە سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادە و كەسوكاری بۆ ئەم بەسەركردنەوەیەی سەرۆكوەزیران دەربڕی.
Top