دهۆك.. ئامادەكاری كراوە قوتابییە ئاوارەكانیش لە خوێندن بێبەش نەبن
جێگری لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك (شیمال عادل میرۆ)، بە ماڵپەڕی فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "لە شاری دهۆك ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ خوێندنی ئاوارەكان و ژمارەیەك قوتابخانەیش لەنێو سەنتەری شار و لە هەر شارۆچكەیەكیش چەند قوتابخانەیەك كراونەتەتەوە، بۆ نموونە لە ئامێدی و سەرسەنگ و شێخان و سێمێل و زاخۆ و ئاكرێ و بەردەڕەش، بۆ ئەوەی لەگەڵ لێدانی زەنگی قوتابخانەدا بۆ ئەمساڵ واتا ساڵی 2015-2016 قوتابییە ئاوارەكانیش دەست بە خوێندن بكەن و لێی بێبەش نەبن، هەروەها بە هەمان شێوەیش بۆ پەنابەرەكانیش لەنێو كەمپەكان قوتابخانە كراونەتەوە".
(میرۆ) ئاماژەیشی دا: "حكوومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی داوە و لە رێگەی وەزارەتی پەروەردە و پارێزگای دهۆكەوە هەماهەنگیی تەواوی كردووە لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی كە سەر بە پەروەردەی مووسڵ و خوارووی عێراقن تا وانە بڵێنەوە و، لەنێو كەمپی پەنابەرانیش بە هەمان شێوە مامۆستایان بۆ دابین كراوە لەگەڵ كەلوپەل و پێداویستیی خوێندن".
