دزه‌یى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر بڕیارێكى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات
"ئه‌و بڕیاره‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكارێكى ته‌واو یاسایى و كارگێڕییه و په‌یوه‌ندى به ڕێكخستنى كاروبارى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه كه هیچ دۆسیایه‌كى كارگێڕییان نییه و پێویسته به‌پێى ڕێكاره كارگێڕییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێكبخرێنه‌وه، تاكو وه‌ك فه‌رمانبه‌رى حكوومه‌ت ببنه خاوه‌نى دۆسیاى كارگێڕى و پله و پایه و شوێنى ده‌وام و فه‌رمانگه‌یان دیار بێت."
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه "ئه‌و بڕیاره‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له‌مباره‌یه‌وه داویه‌تى، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه مووچه‌یان ده‌فه‌وتێت، به‌ڵكوو هه‌روه‌ك له كۆتاییى نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌یه به وردى لێكۆڵێنه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكرێت و پاڵپشت به یاسا و ڕێنماییه‌كان، ڕێكارى یاساییى پێویست بگیرێته به‌ر".
