مەسرور بارزانی: بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش پێویستیمان بە چەکی زیاترە

مەسرور بارزانی: بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش پێویستیمان بە چەکی زیاترە
"مەسرور بارزانی" راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی کردۆتەوە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە زۆربەی شوێنەکان توانیویانە پاشەکشە بە چەکدارانی داعش بکەن.


"مەسرور بارزانی" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "بی بی سی" گوتویەتی، چالاکی هێزەکانی پێشمەرگە بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی حکومەتی عێراق رووبەرووی کێشە و گیر و گرفت بووتەوە. ئەو جەختیشی کردۆتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە زیاتر لە 20 هەزار کیلۆمەتری چوار گۆشە لەو ناوچانە کە لە ژێر کۆنترۆڵی داعش بووە، وەربگرنەوە، بەڵام ئەوەشی گوت کە چەکدارانی داعش لە هەمان کاتدا بەهێزن و خاوەن چەکی پێشکەوتوون.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتیشی، هێزەکانی پێشمەرگە ئامادەییان هەیە بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی زیاتر، بەڵام پێویستیان بە تەقەمەنی و چەکی قورس هەیە. ئەو جەختیشی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو کارە گرێدراویشە بە توانایی و لێهاتوویی سوپای عێراق.

بە پێی هەواڵی "بی بی سی"، چەند رۆژ لەمەوبەریش یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە وتوێژ لەگەڵ ئەو ئاژانسە جەختی لە سەر پێویستی هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی زیاتر بۆ رووبەروو بوونەوەی داعش کردبوو. "وەستا رەسول" فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لەوبارەوە گوتبووی، هێزەکانی بۆ بەردەوام بوونیان لە جەنگی دژ بە داعش پێویستیان بە چەکی زیاترە.
Top