یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان داوا ده‌كات مامۆستایان ئه‌وله‌ویه‌تیان له وه‌رگرتنى مووچه پێبدرێت
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ڕووبه‌ڕووی گرفتی مووچه بوینه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخه‌كه، له‌وانه‌ش شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، ته‌مه‌نامان كرد وه‌زاره‌تی دارایی هه‌لومه‌رجی مامۆستایان له‌به‌رچاو بگرێت و مووچه له‌كاتی گونجاو‌دا بدرێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاش ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌بێت له پێدانی مووچه‌دا .
هاوكات گوتى: له‌وه زیاتر ناتوانین ته‌حه‌مول بكه‌ین و هه‌موو ده‌رگاكانیش له‌به‌رده‌ممان كراوه‌یه، له‌وانه‌ش هه‌نگاوه مه‌ده‌نیه‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانمان .
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان تیشكى خسته سه‌ر ئاماده‌كارى و به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان .
