راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه تیایدا هاتووه: به‌هۆی له‌كار كه‌وتنی ناردنی سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانا غازه‌وه، له‌دوێنێ شه‌وه‌وه حه‌وت یه‌كه‌ی وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو سلێمانی له‌كار راوه‌ستاون. به‌مه‌ش بڕی 700 مێگاوات كاره‌با له‌كۆی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م بووه‌وه‌و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌هه‌ر سێ پارێزگای كوردستان كرد"
ئاماژه بۆئه‌وه‌شكراوه كه، هاوكات به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی پێویستی گازوائیل نه‌توانراوه یه‌كه‌كانی له‌كار وه‌ستاو له‌غازه‌وه بگۆڕدرێت بۆ گازوائیل. بڕیار وابوو له 20 كاتژمێردا له‌لایه‌ن كۆمپانیای داناغازه‌وه گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا‌و دوای تێپه‌ڕبوونی 40 كاتژمێر نه‌توانراوه گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و یه‌كه ته‌كنیكاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه، "هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر له‌كاتی گه‌یشتنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كرا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".
