ئاكه‌په له‌گه‌ڵ 2 حزبی دی ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه
ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانیش ئه‌م دوو پارته چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام د،ا بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان به نه‌رێنی كۆتایی هات، وه‌لێ ئێستا دووباره كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
(موسته‌فا كه‌ماله‌ك) سه‌رۆكی پارتیی سه‌عاده‌ت له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵ 'سی ئێن ئێن'ی توركیا، نه‌یشارده‌وه كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوته‌ی (كه‌ماله‌ك)، ئه‌وان بۆ رزگاركردنی توركیا له‌م قه‌یرانه‌ی كه له رووی ئابووری و سیاسییه‌وه تێیكه‌وتووه، ده‌یانه‌وێت به یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا، پارتیی سه‌عاده‌ت نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت و ته‌نیا 1.49%ی ده‌نگه‌كانی هێنا، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یشدا هه‌مان ده‌نگ بهێنێت، ره‌نگه بۆ ئاكه‌په بایه‌خی خۆی هه‌بێت و هیوایه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت. چونكه جگه له پارتیی سه‌عاده‌ت، ئاكه‌په به نیازه له‌گه‌ڵ پارتیی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی توركیایش رێكبكه‌وێت كه ئه‌وانیش بێنه ناو هه‌مان لیستی ئاكه‌په‌وه.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا هه‌ردوو پارتیی سه‌عاده‌ت و پارتیی گه‌وره‌ی یه‌كێتی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، به‌ڵام به هه‌ردوكیانه‌وه توانییان ته‌نیا 2%ی ده‌نگه‌كان بهێنن.
