فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان شه‌نگال بۆردوومان ده‌كه‌ن
عه‌قید عیسا زیوه‌یی، سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری شه‌نگال راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌ڕه‌كی نه‌سریان له قه‌زای شه‌نگال كرده ئامانج و بۆردوومانیان كرد".
وتیشی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ست بووه كردوویانه‌ته ئامانج".
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری شه‌نگال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه: "له شه‌ڕ و پێكدادانی دوێنێی نێوان پێشمه‌رگه و داعش له شه‌نگال 7 چه‌كداری داعش كوژران و 2 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوتێنران و پێشمه‌رگه‌ش هیچ زیانی نه‌بووه".
خه‌ندان
