پۆلیسێکی تورکیا لەباکووری کوردستان کوژرا
بەپێی راگەیێنراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە 24 ی حوزەیرانی 2015-ەوە تاوەکو ئێستا ، زیاد لە460 پۆلیس و سەربازی سوپای تورکیا کوژران. بەڵام سوپای تورکیا ئەو ژمارەیەی بە 62 پۆلیس و سەرباز لەقەڵەمداوە.
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی 20-7-2015 لە شارۆچکەی پرسووسی سەر بە پارێزگای روها لە باکووری کوردستان تەقینەیەک روویدا لەکاتی کۆبوونەوەیەکی ژمارەیەک گەنجی سەر بە فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی گەنجانی سۆسیالیست کە شەهیدبوونی 32 کسی لێکەوتەوە.
دواتر لە رۆژی 22-7-2015 دوو پۆلیسی تورک لە شوێنی مانەوەی خۆیان بە کوژراوی دۆزرانەوە کە پەکەکە کوشتنی ئەو دوو پۆلیسەی لە ئەستۆ گرت و دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شەوی هەینی 25-7-2015 بۆ یەکەمجار لەدوای پرۆسەی ئاشتی هێرشیانکردە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان.
