شنگال..پێشمه‌رگه‌ بەردەوام گورز له ‌داعش دەوەشێنێت

شنگال..پێشمه‌رگه‌ بەردەوام گورز له ‌داعش دەوەشێنێت
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگه‌ لە میحوەری شنگال دەڵێ، تیرۆریستانی داعش خۆیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک کردەوە گوایە ھێرش بکەن، بەڵام پلانەکەیان پووچەڵ کرایەوە و، پاشان فڕۆکە جەنگییەکان تێر مۆڵگەکانیان بۆردومان کرد و زیانی زۆریان پێ گەیاندن.

عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگ لە میحوەری شنگال ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی 'نەسر' و 'خانووی سمایل‌بەگ'ـدا خۆیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک کردبوویەوە ھێرش بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەرزوو بە پلانەکەیان زانی و، تێر بۆردومانیان کردن و پلانەکەیان پووچەڵ کردەوە."

عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی: "پاش شکانی پلانەکەی داعش، فڕۆکە جەنگییەکانیش پێنج جار مۆڵگەکانی داعشیان تێر بۆردومان کرد و، زیانێکی زۆریان پێ گەیاندن؛ ئەوەندەی زانیبێتمان سێ داعش بە خۆیان و ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتوونەتە بەر بۆمب و، تێدا چوونە.
Top