سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێک کۆدەبێتەوە
ئایدن مەعرووف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: بارزانی سەبارەت بە چارەسەری پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێک کۆدەبێتەوە".
بە گوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی: لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆدەبێتەوە، کە بەشداری دوایین کۆبوونەوەی لایەنەکانیان نەکرد".
لەپێنجەمین کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی، سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەلایەنەکانی دیکەی ناو حکومەت و پەرلەمان کرا بەشداری شەشەمین کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ) بکەن، بەڵام شیوعی، سۆسیالیست، بزووتنەوەی ئیسلامی و پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان رەتیانکردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
رووداو
