یه‌كه‌م كاروانى حاجییانى كوردستان گه‌یشته‌ مه‌ككه‌

یه‌كه‌م كاروانى حاجییانى كوردستان گه‌یشته‌ مه‌ككه‌
دواى مانه‌وه‌یان بۆ پێنج رۆژ له‌ شارى مه‌دینه‌، دوێنێ شه‌و یه‌كه‌م كاروانى حاجیانى كوردستان گه‌یشتنه‌ شارى مه‌ككه‌ و دواى گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

كاروان ستونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى راگه‌یاندن له‌ سعوودیه‌وه‌ راگه‌یاند، كه‌ ژماره‌ى ئه‌و حاجیانه‌ى گه‌یشتوونه‌ته‌ شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز 270 حاجین و له‌ چه‌ند رۆژى رۆژى داهاتووشدا كاروانى دووه‌مى حاجیان به‌ره‌و شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.

كاروان ستونى ئه‌وه‌شى خسته‌ روو، كه‌ له‌ ئێستادا 910 حاجى گه‌یشتوونه‌ته‌ سعوویه‌ و بڕیاریشه‌ سبه‌ى چواره‌م كاروانى حاجیان بگاته‌ سعوودیه‌ كه‌ بریتین له‌ 360 حاجى شارى دهۆك.
Top