فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەمیحووەری باشیک داعش بۆردووماندەکەن

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەمیحووەری باشیک داعش بۆردووماندەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 31-8-2015-ەوە دەستیانکردووە بە بۆردوومانکردنی چەکدارانی داعش لە میحوەری باشیک.

سەرچاوەیەک لە سوپای 5-ی زێرەڤانی راگەیاند: فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی داعشیان لە مەفرەقی ئیمام رەزا و عەزاوی لەمیحووەری باشیک بۆردوومانکرد".

سەرچاوەیەکەی سوپای 5-ی زێرەڤانی گوتیشی: فڕۆکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە و ئۆتۆمبێلەکانی داعش، کە لە ئاکامی بۆردوومانەکە سووتاون، دووکەڵیان لێهەڵدەستێ".

باشیک دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ کە 12 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا دوورە، دانیشتووانی لە مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و شەبەک پێکهاتووە.










رووداو
Top