سهرۆك بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی و گیانفیدایی فەرماندە و پێشمەرگەکانی کوردستانی کرد
ڕۆژی یەکشهممه ٣٠ـی٨ـی٢٠١٥، (مهسعود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان له سهلاحهدین پێشوازی له (محهمهد حاجی مهحموود) سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی كوردستان و ڕەوشی بەرەکانی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری کەرکووک، خرایە بەر باس و (سەرۆک بارزانی) جارێکی دی دەستخۆشیی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد و سوپاسی خۆڕاگریی و گیانفیدایی فەرماندە و پێشمەرگەکانی کوردستانی کرد.
هەر لە دیدارەکەدا (سەرۆک بارزانی) ڕۆڵی (محەمەدی حاجی مەحموود)ـی بەرز نرخاند لە کە لە سەرەتای شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانەوە، وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و گیانلەسەر دەست بەشداریی بەرگرییکردن و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کردووە و هوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
