د.مەحمود عوسمان: ئەمڕۆ لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن
ئەمڕۆ (30/8/2015)، پێنج هێزی کوردستانی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، “د.مەحمود عوسمان”سیاسەت ڤان و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: ئەمڕۆ گفتووگۆ لەسەر چەند شتێکی گرنگ دەکرێت، یەکێک لەوانە، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دووەم ئایا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کوێوە هەڵبژێردرێت، لە ناو خەڵک یان لەناو پەرلەمان، لە ئەگەرێکدا رێککنەکەوتن ئەوە پەنادەبەنە بەر ڕیفراندۆم بۆیە ئێستا دۆخی کوردستان ئاستەمە قبوڵی ڕیفراندۆم بکات.
گوتیشی: “لە د.فوئاد حسێن” سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانم بیست کە ئەمڕۆ پێشکەوتنی باش لەنێوان لایەنەکان ڕوودەدات، بەتایبەتی لەسەر چەند خاڵێک”.
ئەوەشی خستەروو: هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەگەر نەگەنە رێککەوتن ئەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بەڵام دۆخی ئێسای کوردستان ئاستەمە رێگا بەم بژاردەیە بدات.
باسنیوز
