هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت گفتوگۆیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوانیان و به‌دوای چاره‌سه‌رێكی باش‌دا ده‌گه‌ڕێن و وه‌كو ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ كردووه "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌رییه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه كه تایبه‌ته به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و پێدانی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه هاوكاری ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی مووچه".
ئه‌و روونیشیكردووه‌ته‌وه كه: "حكومه‌ت هه‌وڵی هێنانه‌كایه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه ده‌دات كه له‌ئێستادا هه‌ن به‌تایبه‌تی كێشه‌ی دارایی كه به‌هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان په‌یدا بووه، بۆ ئه‌وه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ردوولاش سوورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی گونجاو".
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باح باسی له‌وه‌شكردووه: "بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه نه‌وتییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه هه‌یه له‌باره‌ی كاروباره هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به چۆنێـتی دابینكردنی پاره‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كان كه له‌لایه‌نه هه‌رێمه‌وه دروستكراون و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان".
خه‌ندان
