ماموستایانی ئایینی سوننە رەخنەیان لە گرانترین فیلمی ئێرانی گرت

ماموستایانی ئایینی سوننە رەخنەیان لە گرانترین فیلمی ئێرانی گرت
فیلمی سینەمایی بە ناوی" محەممەد" کە ژیانی سەردەمی منداڵیی پێغەمبەری ئیسلام پێشان دەدات و تا ئێستا گران‌قیمەتترین فیلیمی ئێرانییە، بەرەڕووی رەخنەی ماموستایانی ئایینی سوننە بووەتەوە.
فیلمی ١٧١خولەکیی ژیانی پێغەمبەر کە ٤٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە و ئامادەکردنەکەی ٧ساڵی خایاندووە، کەوتە بەر ڕەخنەی ماموستایانی ئایینیی سوننە.
ئەم ماموستایانە پێشاندانی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام بە رێگە پێدراو نازانن. زانکۆی ئەلئەزهەری میسر، رایگەیاندووە: پێشاندانی وێنەی حەزرەتی محەمەد، بایەخی مەعنەویی ئەم پێغەمبەرە دادەبەزێنێت.

زانکۆی ئەلئەزهەر، نەک هەر دژایەتیی پێشاندانی وێنەی پێغەمبەری ئیسلامی کردووە، بەڵکوو دژای بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگەشرکە لە رۆڵی پێغەمبەری ئیسلام لەفیلمەدا قسە دەکات.
راوێژکارێکی پلەبەرزی ئەلئەزهەر دەڵێت: ئەو ئەکتەرەی لە رۆڵی پێغەمبەری ئیسلامدایە، رەنگە لەداهاتوودا لە رۆڵی جینایەتکارێکدا بەشداری فیلمێکی دیکە بێت.





Top