ئه‌مه‌ریكا: هه‌زار داعش له‌ شنگالدا كوژراون

ئه‌مه‌ریكا: هه‌زار داعش له‌ شنگالدا كوژراون
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لە شنگال زۆر شپڕزە بوونە و وەکو جاران نەماون؛ بەگوێره‌ی ئامارێکیش تا ئێستا تەنیا لەسنووری قەزای شنگال زیاتر لە ھەزار تیرۆریستی داعش کوژراون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە (ھاشم سیتەیی) رایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش وەکو جاران نەماون و شپرزە بوونە، بەڵام شنگال بۆ ئەوان زۆر گرینگە ئاخر لەوێوە ھاتوچۆی سووریا و مووسڵ دەکەن، ئەگەرنا رێگاکەیان نزیکەی ٧٠ کم دوور دەکەوێتەوە."

(ھاشم سیتەیی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش بەردەوام لە شنگال گورزی کوشندەیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان لێ دەوەشێندرێت و زیانی زۆریان پێدەگەیێندرێت و ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بەردەوام ئامادەباشە؛ ھیچ کات رێگە نادات پێشڕەوی بکەن، نموونەش بۆ ئەمە چەندین جار ھێرشیان کردووە شکستیان ھێناوە.

(سیتەیی) ڕوونیشی کردەوە،تا ئێستا زیاتر لە ھەزار تیرۆریست لە سنووری شنگال كوژران و ئه‌و ئاماره‌یش لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تۆماركراوه‌.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو ژمارە تیرۆریستانەی کوژراون ھەموو لە ئاكامی بۆردوومانی ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان بووه‌، كه‌ ڕۆژ ھەبووە ٧٠ تیرۆریست کوژراون.
Top