له كهركووكدا تاقمە تیرۆریستێکیان دهستگیر كرد
عەمید (سەرحەد قادر) بەرپرسی پۆلیسی قهزاوناحیهكانی کەرکووک ڕایگەیاند: "تۆڕە تیرۆریستێکیان دەستگیر کردووە کە ژمارەیان ١١ کەسه و خەڵکی قەزای خورماتوون و تورکمانی سوننەن و سەر بە ئەنساروئیسلام بوونە و ھەندێکیان چوونەتە نێو داعش و ھەندێکیشی ھاتبوونە کەرکووک و لەوێ کردەوەی تیرۆریستییان دەکرد."
عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، ئەمانە ھەموویان بە یەک جار نەگیراون و، ھەر یەکەیان لە کاتێک گیراوە و دوایین کەسیان کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ گیرابوو، دیارە ئەو کات مردوویەکیان لە خورماتوویەوە ھێنابوو بۆ ئەوەی لە گۆڕستانێکی کەرکووکدا بینێژن، بەڵام ئەمانە بۆمبێکی چێندراویان دانابووە لە گۆڕستانەکە و تەقیەوە، لەئاکامدا حەوت کەس کوژران و ٤٣ـی دیکەش بریندار بوون و پێشووتر سێی دیکەمان دەستگیر کردبوو لەوانە پێنج ئۆتۆمبێلیان لە خورماتوو تەقاندبووە و چەند کەسێکیشیان لە خورماتوو و کەرکووک تیرۆر کردبوو و ئێستا کەسێکی دیکەی ئەو گروپەیان دەستگیر کردووە کە چەندین کردەوەی دیکەیان کردووە لەوانە دانانی بۆمبی چێندراو.
(سهرحهد قادر)، ڕوونیشی کردەوە، ئەوانەی گیراون ڕەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوە کراون و، دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
