جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: ئەوخاڵانەی لە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەسەری رێککەوتووین ئاشکراو پرۆتۆکۆڵین
جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان وئەندامی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند؛ سبەی کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ جارێکی دیکە لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە وئەم جارە نوێنەری پێکھاتەکانی مەسیحی وتورکمان ونوێنەرێکی ئەولایەنانەی کە کورسیەکیان ھەیە لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبن.
بەھار مەحمود گووتی: ئەو١٣خاڵەی لەسەری رێککەوتوون دەسەڵاتەکانی ئاشکرا وپرۆتۆکۆڵین ،بەڵام چوار پێنج خاڵی سەرەکی وەک میکانیزمی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ماوە لەسەری ڕێکبکەون.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری گۆڕان ڕایگەیاند، ئەوان سورن لەسەر ئەوەی سەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.
