ئاری هه‌رسین: هه‌ركه‌سێك سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، پێویسته فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "حه‌قبوو بۆ سه‌لامه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌شێك له‌و هه‌لیكۆپته‌ره سه‌رده‌میانه‌ی كه عیراق وه‌ری گرتووه یان ئه‌و فرِۆكه ئێف16 ده‌بوایه له فرِۆكهخانهكانی هه‌ولێر دانرایه تا به كه‌مترین كات له كاتی پێویستبووندا شهرِی تیرۆری پێ كرابایه".
ئاری هه‌رسین روونی ده‌كاته‌وه كه‌وا هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی حزبی له گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كوردییه‌كان نه‌بووه و ته‌واوی فه‌رمانده و هێزه‌كانیش له هه‌موو میحوه‌ره‌كاندا تێكه‌ڵاون و سه‌ركه‌وتنه‌كانیش هه‌ست نه‌كراوه كه به لایه‌نی حزبی بشكێته‌وه وه ئه‌مانه هه‌موو له‌ژێر ركێفی وهزیرێكن كه نه پارتیه و نه یه‌كێتیه.
له‌باره‌ی پۆستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كه ئێستاكه یه‌كێكه له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان پێنج حزبه‌كه‌ی كوردستانه ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت: "بۆ دیاری كردنی داهاتوومان پێویسته سه‌یری رابردووی كاره‌كانمان بكه‌ین، سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین ساڵه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان بووه تاكو ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی به‌خراپ به‌كار نه‌هێناوه ئیتر ترس چیه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و بێت، ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست ئه‌ژین پێویستمان به سه‌رۆكێكی به‌هێزه بۆیه هه‌ركه‌سێك سه‌رۆكی هه‌رێم بێت پێویسته فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بێت".
