فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا په‌كه‌كه‌یان له زنجیره چیاى گاره بۆردومان كرد
له ده‌ڤه‌رى ئامێدى كاتژمێر 10:15 خوله‌كى شه‌وی رابڕدوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنى بنكه و باره‌گاكانى په‌كه‌كه له زنجیره چیاى گاره كرد و به هۆى بۆردومانه‌كه ئاگرى له چه‌ند شوێنێكى زنجیره چیاكه كه‌وتۆته‌وه .
هاوكات له پشده‌ر هه‌ر شه‌وی رابڕدوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا دواى سوڕانه‌وه‌یان به ئاسمانى ناوچه‌كه، بنكه‌كانى په‌كه‌كه‌یان له سنوورى گوندى بۆڵێ و چیاى كورته‌ك له بنارى قه‌ندبل بۆردومان كرد و به گوته‌ى دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ش به هۆى بۆردومانه‌كه‌وه ته‌زووى كاره‌باى گونده‌كانى ناوچه‌كه پچڕاوه .
