کاکە حەمە لە کەرکووکەوە بۆ پێنج لایەنەکە: ئێمه ره‌بایه دابه‌ش ده‌كه‌ین ئێوەش داهات
محەممەد حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له باشو‌وری كه‌ركووك لە نزیك داقوق له لێدوانێكدا تكا له پێنج حیزبه‌كه ده‌كات، خه‌می دابه‌شكردنی داهاتیان نه‌بێت و بگه‌نه سازان. ئەو گوتیشی "ئێمه لێره شه‌ڕده‌كه‌ین و ره‌بایه دابه‌ش ده‌كه‌ین، براده‌رانیش له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی داهات دابه‌ش ده‌كه‌ن و ناشگه‌نه ئه‌نجامێک، تكاده‌كه‌م چاوێك له یه‌كڕیزی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن، كه چۆن هه‌موان به‌یه‌كگرتوویی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن".
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نزیك داقوق 10 گوند له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوه، گوتیشی "داعش زیاتر له15 كوژرا‌وی هه‌یه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلیان به‌جێماوه، ئێمه‌ش تائێستا 2 شه‌هید و چه‌ند بریندارێكمان هه‌یه".
له كاژێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26ی ئاب له باشو‌وری كه‌ركووك لە نزیك داقوق شه‌ڕ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه، هێزی پێشمه‌رگه 10 گوندی سنووره‌كه‌ی كۆنترۆڵكردوونەته‌وه. له شاری هه‌ولێریش كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
رووداو
