فرسەت سۆفی: کۆبوونەوەکە بۆ گەیشتنە ئەنجامە
فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە بەشداربووی کۆبوونەوە قۆڵیەکەیە ڕاگەیاند ” ئەمرۆ چوارشەممە(26/82015) کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە سەعات11 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەو ئەندامەی بەشداربووی کۆبوونەوەکە گوتیشی ” ئێمە پێشتریش گوتوومانە کۆبوونەوەی ئەمرۆ کۆبوونەوەیی بڕیاردانە و گرنگە ئەم کۆبوونەوەش بۆ بڕیاردانە لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شێوازی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی دیکەیە، گوتیشی “ئەگەر ئەمرۆ بڕیار لەسەر هەندێک تەوەر دەربکەیین هەندێک لەو پرسانە مانەوە کارێکی ئاساییە.
لەبارەی نەرمی نواندن و گەشتنە ئەنجامی لایەنەکان لەم کۆبوونەوەیە فرسەت سۆفی ئەندامی شاندی پارتی گوتیشی ” وا بڕیارە ئەمرۆ هەر لایەنەوە لەسەر خاڵە هاوبەش و ناکۆکان بڕیار بدەن چوونکە کۆبوونەوەکان لەوە دەرچوون قسە لەسەر بیرو ڕا گۆڕینەوە بێت”.
لە 19/8/2015وە (پارتی و یەکێتیی و گۆڕان یەکگرتوو کۆمەڵ) چوار جار لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە ئەمرۆش لە پێنجەمین کۆبوونەوەدا بڕیارە یەکلا کەرەوە بدەن.
باسنیوز
