ئاشتی هه‌ورامی: "عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بۆ گۆڕان داوای پاڵاوته‌ی نه‌وتی دووكانی لێ كردم"
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ''(په‌رله‌مانتاری گۆڕان (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ی كه داوای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، داوای پاڵاوته‌ی نه‌وتی دووكانی لێ كردووه."
"وه‌ك ئه‌وه‌ی (ئاشتی هه‌ورامی) له دیداره‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا ڕاشكاوانه باسی كرد، ''(عه‌لی حه‌مه‌ساڵح)ی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆران، چووه‌ته لای و داوای له (ئاشتی هه‌ورامی) كردووه، پاڵاوته‌ی نه‌وتی دووكان بدات به ئه‌وان، كه مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه و، (عه‌لی) گوتووشیه‌تی خۆ دوو حزبه‌كه‌ی تریش پاڵاوته‌یان هه‌یه با گۆڕانیش هه‌یبێ.
هه‌ورامی به‌م په‌یامه‌ی ویستی بیری خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه بباته‌وه كه، حزبێكی تازه دروستبوو كه دروشمی سه‌ره‌كی چاكسازی و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێ، پهرلهمانتارێكیشی كه زۆر به ژماره‌كان و داهاتی نه‌وت و شهفافیهتهكهیهوه خۆی ماندوو كردووه، دێت و داوای پاڵاوتهیهكی لێ ده‌كات، باشه كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیانه چاكسازی و پاكسازی و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن، چۆن ڕێی تێده‌چێ وه‌ها داوایه‌ك بكه‌ن؟! خۆ پێشتر و به ئێستایشه‌وه له ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه، (عه‌لی) و گۆڕانش ئه‌م جۆره كارانه‌یان خستوونه‌ته چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، كه‌واته پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بهڵێنانهیانه كه به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیانیان داوه).
