سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی پرسه‌نامه‌یه‌كى راگه‌یاند
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوویینهناسی له‌ده‌ست دا كه بۆ شه‌خسی منیش وه‌ك هه‌ڤاڵ و برایه‌كی زۆر ئازیز و گرانبه‌ها بوو. شه‌هیدبوونی كاك فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دڵگران و خه‌مباری كردم كه به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ پاراستنی كوردستان، به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ست دا و چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
ئه‌و مرۆڤه تێكۆشه‌ره هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان كرد و له ساڵی 1967ـه‌وه هاته نێو ڕیزه‌كانی شۆڕش و جێگه‌ی ده‌ستی له هه‌ر دوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان دیاره. له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوویشدا وه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا ڕۆڵیكی به‌رچاوی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رانبه‌ر تیرۆریستان هه‌بوو و تا دوا هه‌ناسه‌ی به دڵسۆزی مایه‌وه و له ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه. كاك فه‌ره‌یدوون به سه‌ربه‌رزی ژییا و به سه‌ربه‌رزی ماڵئاوایی كرد و هه‌میشه یادی وه‌ك قاره‌مانێكی گه‌له‌كه‌مان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌رخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری پارتی و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م. پرسه و هاوخه‌میی خۆم به خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ری كاكه فه‌ره‌یدوون و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ڕاده‌گه‌یه‌نم و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
إنا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
25/8/2015
