نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستاییشی ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
(نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له شاندێكی باڵای ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تان سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان IOM كه پێك هاتبوو له(د. تۆماس لۆسه‌ر كایس) سه‌رۆكی نێرده‌ی عیراق و (باربارا ڕیجیكس) به‌رپرسی تازه‌ی ڕێكخراوه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كرد .
له دیداره‌كه‌دا وێرای به‌خێرهێنانی به‌رپرسی تازه‌ی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و یه‌كترناسین، باس له ڕه‌وشی كۆچبه‌ران و ئاواره و په‌نابه‌ران به‌گشتی و ئاریشه‌و كێشه ئه‌منییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی داعش له‌سه‌ر هاوڵاتییانی سڤیل كرا و، ستاییشی ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر كرا له هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئاژانسه نێو نه‌ته‌وه‌یی و نێوخۆییه‌كان بۆ داڵده‌دان و نیشته‌جێكردنی كاتی ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی بۆیان، تائه‌وكاته‌ی ده‌توانن له‌سایه‌ی ڕه‌وشێكی ئارام و سه‌قامگیر بگه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان .
جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هه‌ردوو لا كرایه‌وه بۆ یه‌كخستنی هه‌وله‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی كار‌و به‌رنامه‌كانی هاوكاری و خزمه‌تكردن له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی یارمه‌تی مرۆیی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده به یارمه‌تیی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسە نێوده‌وڵه‌تی و كوردستانییەکانیش.
