مەسرور بازانی: سەرخۆشی لە تەواوی خەڵکی کورستان دەکەم
مەسرور بارزانی دەنوسێت:داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ی ئاب، برایەکی خۆشەویست و هاورێ و سەرکردە و فەرماندەیەکی قارەمان و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان و رێبازی پیرۆزی بارزانیمان لە دەست دا.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید فرەیدون جوانرۆیی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و هەموو هەڤال و لایەنگرانی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەموو خەلکی کوردستان دەکەم. هیوادارم هەموو لایەک بە بەردەوامی دان بە رێبازی شەهید و خزمەت و تێکۆشان، گیانی پاکی کاکە فرەیدون و هەموو شەهیدانی کوردستان ئاسوودە بکەین. لە خوای گەورە دەپارێمەوە گیانی شەهید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دوا خەم و کۆستی بنەماڵەی بەرێزیان بێت و سەبووریی هەموو لایەکمان بدات.
انا للە و انا الیە راجعون
مهسرور بارزانی
