وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتی حه‌ج ده‌كه‌ن
به‌هۆی تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی نه‌خۆشكه‌وتن و مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی و هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌چنه ئه‌و وڵاته و له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و گیانی ئه‌و حاجییانه‌ی كوردستان كه ئه‌مساڵ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م رێنماییه ته‌ندروستییانه بڵاوده‌كاته‌وه.
1-زوو زوو ده‌ستت به‌ئاو و سابون بشۆ بۆ ماوه‌ی 20 چركه یان شله‌ی پاكژكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربهێنه.
2-له‌شوێنه قهڕهباڵغهكان ده‌مامك به‌كاربهێنه.
3-له‌كاتی كۆكه و پژمین ده‌م و لووتت به كلێنیكس دابپۆشه و پاشان فڕێیبده ته‌نه‌كه‌ی خاشاك.
4- ئاگاداری خواردنی سه‌لامه‌ت به؛ گۆشتی ئاژه‌ڵ و بهرووبومهكانی به‌تایبه‌تی شیر پێویسته به‌باشی بكۆڵێندرێت و ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بوویت به‌باشی كوڵاوه مه‌یانخۆ.
5-له‌كاتی هه‌ستكردن به‌نیشانه‌كانی كۆكه، تا و هه‌ناسه‌ته‌نگی به‌په‌له په‌یوه‌ندی بكه به‌تیمی پزیشكی یاوه‌ر یان بنكه‌ی ته‌ندروستی له شوێنه‌كه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاره ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌چنه حه‌ج رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
