په‌رله‌مانتارێکی به‌ریتانیا: تاکه رێگه‌ی سه‌رکه‌وتنی کوردستان له یه‌کگرتوویی دایه
له دیدارێکدا بیروڕا له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان ئالوگۆڕکرا و ھه‌ردوولا ھاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی زیاترکردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کان بۆ ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه له رووی قه‌باره و بواره‌کاندا، به‌تایبه‌تی له به‌ریتانیاوه وه‌ک ئه‌ندامێکی کارای ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا.
مه‌سرور بارزانی، له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان جه‌ختی له گرنگی و بایه‌خی گفتوگۆ و سازان له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی و بۆچوونه جیاوازییه‌کان و رایگه‌یاند، پێویسته پارته سیاسیه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ئاسایش و سه‌قامگیری ھه‌رێمی کوردستان بگه‌نه رێککه‌وتن.
ھه‌ر په‌یوه‌ست به پرسه سیاسیه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان، نه‌دیم زه‌ھاوی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ھه‌رێمی کوردستان له به‌رنامه‌ی دایه نوێنه‌ری پارته سیاسیه‌کانی کوردستان ببینێ و رایگه‌یاند: په‌یامی من بۆ ھه‌موو گه‌لی کورد، ئه‌وه‌یه که پێویسته یه‌کگرتوو بن، چونکه تاکه رێگه‌ی سه‌رکه‌وتنی کوردستان له یه‌کگرتوویی دایه.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا و رووداوه‌کانی سوریا و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که کرا.
