25ی ئەم مانگە گەشتکردنی حاجیان دەستپێدەکات

 25ی ئەم مانگە گەشتکردنی حاجیان دەستپێدەکات
رۆژی 25ی ئەم مانگە سێ هەزار و 656 هاونیشتمانی بۆ حەجکردن بە12 گەشت لە رێگای فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی گەشت بۆ عەرەبستانی سعودی دەکەن ، کە بەسەر 81 کۆمپانیای حەجکردن دابەشدەکرێن، بۆ یەکەمجاریشە رێژەی پیاوان لە ئافرەتان زیاترە، بە جۆرێک ٥٩% پیاوانن .

بۆ سەلامەتی حاجیان لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 17 پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە رێگای چەند تیمێک بە سەر حاجیان دابەشکردووە ، هەروەها 30 رێنیشاندەری ئاینی لەگەل حاجیان دەبن ، قەیرانی دارایی باشووری کوردستان وای لەنزیکەی 200 کەس کردووە دوای دەرچوونی ناوەکانیشیان پاشگەزببنەوە لە چوونیان بۆ فەریزەی حەج ، لە جیاتی ئەوانیش ئەو کەسانە دانراون کە ناویان وەک یەدەگ دەرچوبوو.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هیچ شاندێکی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ مەراسیمی حەج یاوەری حاجیانی ھەرێمی کوردستان ناکەن.
















رووداو
Top